"هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا دژی په‌كه‌كه له شنگال له ئارادا نییه"
ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق: هیچ جووڵه‌یه‌ك به ئاراسته‌ی سنووره‌كانی عێراق نه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق، ره‌تیده‌كاته‌وه له ئێستادا هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له شنگال به‌ڕێوه بچێت.
باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بكه‌م، ئێستا هیچ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی توركیا دژی په‌كه‌كه له شنگال له ئارادا نییه".

روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌ڵدز پاش قسه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیایه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 25/3/2018 له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆردا له ویلایه‌تی تراپزۆن له باكووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا گووتی: "ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه له شنگال ده‌ستیپێكردووه".
له هه‌مانكاتدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا به ئاراسته‌ی سنووره‌كانی عێراق هه‌بێت.
ئه‌و قسه و هه‌ڕه‌شانه هاوكاتی بڕیاری په‌كه‌كه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له گه‌ریلاكانیان له شنگال، كه له مانگی ئابی 2014ـه‌وه‌و له كاتی هێرشی فراوانی داعش بۆ ناوچه ئێزدینشینه‌كان هاتبوونه ناوچه‌كه.