"فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نیشانه‌ی لاوازی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه"
په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت زیاتر له ده‌سه‌ڵاتێك له "ناوچه جیناكۆكه‌كان" هه‌بێت و فیتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی درووست بكات

K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتاریكی ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌ڵێت: "فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له "ناوچه جێناكۆكه‌كان" درووستكردنی "فیتنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی" و ئاماژه‌ی لاوازی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقه.
فرده‌وس عه‌وادی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2018 گوتوویه‌تی: "گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه به‌و رێگایه ئه‌مریكا ناوچه‌كه دووچاری ململانێی زیاتر و له‌وانه‌یه له داهاتووشدا شه‌ڕ بكاته‌وه".
داوای له حكومه‌تی عێراقیش كردووه، هه‌ر پێشنیازێكی په‌یوه‌ست به‌و پرسه ره‌تبكاته‌وه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دۆخێكی پڕ كێشه له وڵات‌دا بڕه‌خسێنێ و زیاتر له ده‌سه‌ڵاتێك له‌و ناوچانه‌دا هه‌بن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "دانپێدانانی ئه‌مریكییه‌كان به‌وه‌ی ناتاوانن به‌ته‌نها شه‌ڕی داعش بكه‌ن، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئیتر ئه‌مریكا شایسته‌ی ئه‌وه نییه ئه‌و دۆسێیه له ده‌ست بگرێت و عێراق به‌بێ ئه‌مریكاش ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات".
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر گه‌ڕانه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان، هه‌م خۆیان بوونه سه‌رچاوه‌ی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كان "وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌یڵێن" هه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه رێگه له كرده تیرۆریستییه‌كانی چه‌كدارانی داعش بگرن، ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانیان زیادیكردووه‌و چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبییان كوشتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنێكی كیوماڵكردنی ناوچه‌كان، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له خورماتوو گووتی: "نه‌یانتاوانیووه نه چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، نه ته‌رمی هیچ یه‌ك له‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه كه داعش كوشتنی".