رۆما بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریزانێکی گرنگی لەدەست دەدات

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی رۆما بۆ یاریی رۆژی چوارشەممە ئاشکراکران

یانەی رۆما بەبێ جەنگیز ئوندێری ئەستێرەی لاوی یانەکەی رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
دێ فرانچیسکۆی راهێنەری یانەی رۆما بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی چوارشەممە لە بەرامبەر بارسێلۆنا راگەیاند، کە لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەیەک دەگەن.
گەرچی گومان لە ئامادەبوونیان دەکرا، بەڵام ناوی رادگا ناینگۆلان و لۆرێنزۆ پێلیگرینی لە لیستەکەدا دەبینرێت, بەڵام جەنگیز ئوندێری هێرشبەری لاوی یانەکە بۆ یارییەکە ئامادە نابێت.
جەنگیز ئوندێر بەهۆی پێکانەوە بەشداریی دوایین یاریی رۆمای نەکرد، کە شەممەی رابردوو بە گۆڵێک لەگەڵ بۆلۆنیا یەکسانبوون، چونکە ئەو هێرشبەرە 20 ساڵانە لە کاتی پەیوەندیکردنی بە ریزی هەڵبژاردەی تورکیا لە راهێنانەکاندا تووشی پێکان بوو و ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات، کە ئەو هێرشبەرە تورکییە لە دوو یاریی چامپیۆنزلیگ گۆڵێکی کردووە و لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان شەش گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.