یاریزانێکی یانەیەکی کوردستان بە رووداوێکی کۆمەڵایەتی گیانی لەدەست دا
دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد
یاریزانێکی یانەیەکی کوردستان بەهۆی رووداوێکی کۆمەڵایەتی برایندار دەکرێت و دوای سێ رۆژ مانەوە گیان لەدەست دەدات.
شاکر جەرجیسی یاریزانی یانەی بەردەڕەش کە لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداریی یارییەکانی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستانی دەکرد، سێ رۆژ لەمەوبەر بەهۆی رووداوێکی کۆمەڵایەتییەوە بریندار دەبێت و دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، درەنگانی شەوی رابردوو ئەو یاریزانەی یانەی بەردەڕەش گیانی لەدەست دا.
یانەی بەردەڕەش لە خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان کراوەتە دەرەوە و هیچ هیوایەکی لە خولەکە نەماوە، کە سبەی چوارشەممە گەڕێکی دیکەی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.