ئه‌م ژنه له داخی یوتیوب كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
ژنه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا ئێرانییه

K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "مه‌یڵ ئۆنلاینی" به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژنێك له‌ناو نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "یوتیوب" له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، كه تایبه‌ته به گرته‌ی ڤیدیۆیی، سێ كه‌سی برینداركرد و دواتریش خۆی كوشت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته، ژنه‌كه ناوی نه‌سیم ئیقدام، 39 ساڵه و چالاكوانێكی مافه ئاژه‌ڵانه، له دژی "سیاسه‌تی دیكتاتۆرانه‌ی یوتیوب"، ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه و دواتریش سێ كه‌سی برینداركردووه و كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێناوه.
وێبسایته به‌ریتانییه‌كه بڵاویشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه له دژی سه‌پاندنی چاودێری له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كانی كه له‌و تۆڕه بڵاویكردوونه‌ته‌وه ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه، هاوكات پێنه‌دانی پاره‌ش له به‌رامبه‌ر ژماره‌ی بینینه‌كانی ڤیدیۆكانی، درووشمی له دژی یوتیوب گوتووه‌ته‌وه.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، تایبه‌ته به گرته ڤیدیۆیی و له به‌رامبه‌ر ژماره‌ی بینینه‌كاندا، بڕێك پاره ده‌درێته خاوه‌نی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و تۆڕه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ئه‌و ژنه هه‌ژمار نه‌كردووه.
شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژنه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا فارسه و ئێرانییه، به‌ڵام خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، له كاتی رووداوه‌كه‌ش، چاوێلكه‌یه‌كی له چاو كردووه و ملپێچێكی به‌سه‌ر شانییه‌وه بووه.
نه‌سیم ئیقدام به‌ر له‌وه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت رایگه‌یاندووه، كه‌ناڵه‌كه‌ی له یوتیوب، نزیكه‌ی 5 هه‌زار به‌شداربووی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی نوێی تۆڕه‌كه‌وه، ژماره‌ی بینینی ڤیدیۆكانی له چاو پێشوودا زۆر كه‌متر بووه‌ته‌وه، دوای رووداوه‌كه‌ش، ئه‌و تۆڕه، ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و ژنه‌ی سڕیه‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له كه‌ناڵی "العربیة"" وه‌رگیراوه
سه‌رچاوه: العربیة
ا. م