بە ڤیدیۆ.. گاریس بەیل بەبۆنەی گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاهەنگی نەگێڕا و دڵخۆش نەبوو

زیدان لە یارییەکە خولەکێکیش یاریی پێنەکرد

گاریس بەیل بەرامبەر یۆڤێنتۆس یەدەگ بوو، بە گۆڵە سەرنجڕاکێشەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆش دڵخۆش نەبوو.

کەناڵەکانی ئیسپانیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی یاریی نێوان ریال مەدرید و یۆڤێنتۆسیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید ئاهەنگ دەگێڕن و بەو گۆڵە دڵخۆشن کە لە خولەکی 64 کریستیانۆ تۆماریکرد، تەنیا گاریس بەیلی یاریزانی وێلزی یانەکە نەبێت، کە لە یارییەکەدا زیدان لە نیوەی دووەمیش یاریی پێنەکرد.

زیدان دوای سەرکەوتنەکەیان لەبارەی یاریی نەکردن بە بەیل رایگەیاند، لەم یارییە بەپێی تەکتیک و پلان پێکهاتەکەمان دانا، بۆیە بەیلم یاریی پێنەکرد، بەڵام بۆ یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە دڵنیاییەوە یاریی بە بەیل دەکەم، کە ئەستێرە وێلزییەکە لەم وەرزە بەهۆی پێکانەوە لە زۆربەی یارییەکانی مێرێنگی دابڕاوە.