ئیبراهیمۆڤیچ لەبارەی گۆڵەکەی کریستیانۆ: با لە دووری 40 یاردە گۆڵێکی وا تۆمار بکات
گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ جوانترە؟
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەبارەی گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەرامبەر یۆڤێنتۆس هاتە قسە و پێیوایە پێویستە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دووری 40 یاردە گۆڵێکی لەمشێوەیە تۆمار بکات.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ESPNی ئەمریکی لەبارەی گۆڵەکەی شەوی رابردووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە خولەکی 64 بەرامبەر یۆڤێژنتۆس لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ تۆماریکرد، رایگەیاند، گۆڵێكی زۆر جوان بوو، بەڵام پێویستە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەوڵبدات لە دووری 40 یاردە گۆڵێکی لەمشێوەیە تۆمار بکات'.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێشتر لە نۆڤێمبەری 2012 لە یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئینگڵاند لە دووری 40 یاردە گۆڵێکی بۆ سوێد تۆمارکرد، کە ئەو گۆڵە بە جوانترین گۆڵی 2013ی فیفا دەستنیشانکرا و خەڵاتی پۆشکاشی بەدەستهێنا.