نوجێفی: شكۆ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بگه‌ڕێته‌وه سوننه‌كان بیر له وه‌رگرتنی ده‌كه‌نه‌وه
"زۆرینه‌ی سیاسی واتا په‌راوێزخستنی كورد و سوننه و دیكتاتۆرییه‌تێكی تازه"
K24 - هه‌ولێر:
ئوسامه نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بڕیاری عێراقی ده‌ڵێت: "پێكهاته‌ی سوننه زیانێكی زۆر ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كیان پۆستی سه‌رۆككۆمار وه‌ربگریت. هه‌وڵه‌كانی جیبه‌جێكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسیش له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و هۆكاره‌كانی ده‌خاته روو.
له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی سوننه‌وه ئوسامه نوجێفی گوتوویه‌تی: "پێویسته شكۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بگه‌رێنرێته‌وه. چونكه به‌داخه‌وه شكۆی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ونه، هه‌ر چه‌نده به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، پایه‌یه‌كی بنچینه‌یی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت، ئه‌وكاته ده‌كرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه ئه‌و پۆسته پشكی سوننه بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوننه داوا ده‌كه‌ن ئه‌و پۆسته بۆ سوننه‌كان بێت، چونكه عێراق له‌ناو جیهانی عه‌ره‌بیدایه، به‌ڵام سوودی ئه‌و پۆسته چییه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت. هه‌ر چه‌نده سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌یه به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ئه‌و پۆسته هه‌ر ناوی بێ ناوه‌ڕۆك بێت".
ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی چه‌ند لایه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی پاش هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی پێكبهێنن، ئوسامه نوجێفی ده‌ڵێت: "زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كرێت ناونیشانێكی سرووشتی بێت له وڵاتیكدا كه بنه‌ما راسته‌قینه‌كانی دیموكراسییه‌تی تێدایه، به‌ڵام له عێراق هێشتا ساغنه‌بووه‌ته‌وه چی هه‌یه و داوای چی ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆپۆزیسیۆن له‌م وڵاته‌دا پارێزراو نییه، بۆیه ئه‌و دۆخه وایكردووه ئه‌وه‌ی باسی زۆرینه‌ی سیاسی بكات ده‌یه‌وێت تاكڕه‌وانه ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ببات، به‌هۆی ئه‌وه‌یشی زۆرینه شیعه‌ن، ئه‌وكاته سوننه‌كان و كورده‌كان په‌راویز ده‌خرێن، ئه‌وه‌ش دیسان واتای درووستبوونی دیكتاتۆرییه‌تێكی تازهه‌یه به‌ناوی زۆرینه‌وه".