رێگری لە بانگه‌شه‌ی كاندیدانی به‌شێك لە حزبه‌كان دەكرێت
رێگه‌ناده‌ن هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له شاری مووسڵ حه‌شدی شه‌عبی رێگری له كاندیدانی پارتی ده‌كات كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و به‌رپرسانی یه‌كێتیش ده‌ڵێن: "قورسایی پێشووتریان له پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌ماوه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه, دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، تا ئێستا له سنووری ئه‌و پارێزگایه كورد 10 پۆستی گرنگی ئیداری له ده‌ستداوه.
لاى خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ئاسته‌نگ بۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌و حزبه درووست ده‌كات و ئه‌گه‌ر رێگری له‌و هه‌وڵانه‌ی به‌غدا نه‌كرێت، به ده‌یان هه‌زار كورد مافی ده‌نگدانییان ده‌فه‌وتێت.
به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش، ئه‌گه‌رچی رێگری له بانگه‌شه‌ی كاندیدانییان ناكرێت، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌نگ و پێگه‌ی جارانییان له پارێزگاكه نه‌ماوه و رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانییان كه‌م ده‌كه‌ن.
دوای رووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، تا ئێستا له سنووری ئه‌و پارێزگایه كورد 10 پۆستی گرنگی ئیداری له ده‌ستداوه.
ا. م