كاندیدانی پارتی گرنگی به ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ن
كوردستان بووه‌ته لانكه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كان
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیانی ئایينی و نه‌ته‌وه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بباته به‌غدا و كاندیدێكی حزبه‌كه‌ش پێیوایه ئێستا, هیچ نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌ك ناتوانن به ئازادی ژیان و دینداری خۆیان له عێراق بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته شوێنی مانه‌وه و ژیانكردنی سه‌رجه‌م ئایين و پێكهاته‌كان به بێ جیاوازی.
پارتی پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمی كوردستان بباته به‌غدا، بۆیه له كارنامه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك خاڵێكی سه‌ره‌كی له‌نێو به‌رنامه‌ی كاری‌دا جێگای بۆ پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی به ها ئاینییه‌كان كردۆته‌وه.
كاندێكی پارتی ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی به‌غدا بگۆڕدرێت، كه هه‌میشه پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاجیاكان به پله دوو سه‌یر ده‌كات.
ئێستا سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه جیاجیاكان به ئاشتی لێره ده‌ژین، هه‌رێمی كوردستانیش بۆته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئاواره و لێقه‌ومان،جگه‌له‌مه كریستیاننهكان و سه‌رجه‌م ئاینه‌كانی دیكه به ئازادی له په‌رستگاكانیان دینداری خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌چی له پارێزگاكانی عێراق جگه‌له كوشتن و چاو سووركردنه‌وه هیچ به‌هایێكی دیكه‌یان بۆ دانه‌نراوه، جیاواز له سه‌رجه‌م ئاینه‌كانیش كریستیانه‌كان قوربانی یه‌كه‌می شه‌ری مه‌زهه‌بین له عێراقدا.
هه‌رێمی كوردستان جیاواز له سه‌رجه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رگێكی نوێ به پێكه‌وه ژیانی ئاینی داكردووه، له‌م نێوه‌نده‌شدا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكه وه‌زاره‌ته له‌نێو سه‌رجه‌م وڵاتانی ئیسلامی كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م ئاینه جیاوازه‌كان كردۆته‌وه، كه تاكو ئیستا هیچ وڵاتاێكی ئیسلامی به‌مجۆره مافی سه‌رجه‌م ئاینه‌كانی نه‌داوه.