هاوسه‌ری ماكڕۆن نهێنییه‌كی تایبه‌تی میلانیا تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات
میلانیا كۆتوبه‌ندی زۆره و ناتوانێت په‌نجه‌ره‌یه‌كی كۆشكی سپییش بكاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بریجیت، هاوسه‌ری ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا چه‌ند نهێنییه‌ك له باره‌ی ژیانی تایبه‌تی میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ زیاتر له ماڵه‌وه‌یه و كه‌متر ده‌توانێت بچێته ده‌ره‌وه.
دواى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا، بریجیت ماكرۆن، ورده‌كاری ئه‌و سه‌ردانه بۆ رۆژنامه‌ی "لۆمۆند"ی فه‌ره‌نسی ئاشكرا ده‌كات، به تایبه‌تیش ژیانی تایبه‌تی میلانیا تره‌مپ.
بریجیت، ته‌مه‌ن 65 ساڵ، كه 24 ساڵ له ماكرۆنی هاوسه‌ری گه‌وره‌تره ده‌ڵێت: "میلانیا كه‌سێكی دڵكراوهیه، هه‌مان هه‌ستی گاڵته و گه‌پمان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه زۆر پێكه‌نین".
له باره‌ی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی به‌شی پرۆتۆكۆلی كۆشكی سپی بۆ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكای داده‌نێت، بریجیت ده‌ڵێت: "ميلانيا ناتوانێت هیچ شتێك بكات، ته‌نانه‌ت ناتوانێت په‌نجه‌ره‌كانی كۆشی سپی بكاته‌وه و بچێته ده‌ره‌وه‌ش، كۆتوبه‌ندی زۆر له من زیاتر بۆ دانراوه، من رۆژانه له ناو پاریس ده‌گه‌ڕێم".
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوزی ئیماراتی، بریجیت له درێژه‌ی وه‌سفكردنی میلانیا ده‌ڵێت: "خاوه‌ن دڵێكی باشه، جوان و زیره‌ك و راشكاوه".
بريجيت ره‌تیشیكرده‌وه میلانیا كه‌سێكی تووڕه و توند بێت و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌وێت وا نییه و هه‌موو شتێك لێكدانه‌وه‌ی زۆر و جیاوازی بۆ ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه، میلانیا خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام كار له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی ده‌كات، به ئاسانی پێده‌كه‌نێت و ده‌م به خه‌نده‌یه، به‌ڵام له رووخساردا ئه‌وه‌ی پێوه دیار نییه وه‌كو من".
ا. م