تره‌مپ بڕیاریدا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بكشێته‌وه
تره‌مپ: ئێران له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا راستگۆ نه‌بوو و له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام بوو
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌یتوانیوه رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆریستان بكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه، كه‌موكوڕی زۆر له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی گروپی 5 +1 له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی تاران هه‌یه و، وێڕای ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕیانه‌ش، كۆماری ئیسلامی پابه‌ندی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، كۆسپه‌كانی به‌رده‌م تارانی هه‌ڵگرت و رێگه‌كه‌ی فراوانتر كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا فراوان بكات و ده‌ست بخاته كاروباری ناوخۆی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێران له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه راستگۆ نه‌بوو و، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رده‌وامه" و دووپاتیكرده‌وه، "تاران سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی تیرۆره له ناوچه‌كه‌دا و له هه‌موو روێكه‌وه هاوكاری هه‌ریه‌ك له حزبوڵڵا، قاعیده و حه‌ماس ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و ناوچه‌كه‌ی زیاتر كردووه".
هه‌رچه‌نده پێشتریش ئاماژه‌كان به‌لای ئه‌وه‌دا بوون، كه ئه‌مه‌ریكا دواجار ئه‌و بڕیاره ده‌دات، به‌ڵام هه‌میشه ئێران هه‌ره‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه، پێویسته واشنتۆن به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بگرێت.
H.B