ئیسرائیل سووریا بۆردومان ده‌كات
"ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له خاڵێكی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای سووریا له نزیك ناوچه‌ی كسوه بیستراوه"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی دوو مووشه‌كیان له ئاسمان تێك‌شكاند، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی كسوه‌ی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كردبوون.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له خاڵێكی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای سووریا له نزیك ناوچه‌ی كسوه بیستراوه. به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه نه‌زانراوه، ئاخۆ ته‌قینی بۆمبێكی چێندراو بووه، یانیش ده‌نگی پێكاندنی ئامانجی مووشه‌كه‌كانی سوپای ئیسرائیل بووه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ش، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له‌مباره‌یه‌وه بداته میدیاكان، كه تێیدا هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا پشتڕاست بكاته‌وه یانیش ره‌تبكاته‌وه.
H.B
