ئالڤێس بەهۆی پێکانەوە لەوانەیە بەشداریی مۆندیالی رووسیا نەکات

لە یاریی کۆتایی جامی فڕەنسا لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو

دانی ئالڤێس لەوانەیە بەهۆی پێکانەوە نەتوانێت بەشداریی مۆندیالی 2018 بکات.
لە یاریی کۆتایی جامی فڕەنسادا، دانی ئالڤێس بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و مەترسی هەیە ئەو بەرگریکارە بڕازیلییە نەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ دەست بە یاریکردن بکاتەوە، کە ئالڤێس بە بەدەستهێنانی جامی فڕەنسا بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا لە کاروانی وەرزشی خۆی 38 نازناو بەدەست بهێنێت.
ئالڤێس لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و ئەگەر پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، ئەستەمە بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕازل بەشداریی مۆندیالی رووسیا بکات، کە نزیکەی مانگێک ماوە دەستپێبکات.