مالیكی عێراقییه‌كان ده‌ترسێنێ
ده‌وڵه‌تی یاسا ورده‌كارییه‌كانی ده‌خاته روو
K24 - هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌تی یاسا ورده‌كارییه‌كانی "شه‌ڕی ئه‌هلی" ئاشكرا ده‌كات كه نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه قسه‌ی له‌باره‌وه كردووه‌و گوتوویه‌تی "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ساخته‌كاریی بكرێت شه‌ڕی ئه‌هلی درووست ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: "هۆشدارییه‌كه‌ی مالیكی، هۆشدارییه‌كی راسته‌قینه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و جه‌ماوه‌ر ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ درووست بێت كه ده‌نگه‌كانیان دزراوه و عێراق به‌ره‌و پرۆژه‌یه‌كی دیكه ده‌بات، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بریتی بێت له دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له به‌رژه‌وه‌ندی به‌عسییه‌كان و ته‌كفیرییه‌كان. بۆیه به دڵنیاییه‌وه خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی به‌عس ده‌سته‌وه‌ستان نابن و به‌رگریی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا".
موسه‌وی ئه‌وه‌یشی گووت: "هۆشدارییه‌كه‌ی مالیكی هۆشداری نه‌بووه له‌باره‌ی شه‌ڕی نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان، به‌ڵام هۆشداریی بووه له مه‌ترسییه‌كانی قۆناغی داهاتوو و ترسی ئه‌وه هه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی بدزرێت. شه‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه كه كار بۆ دزینی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌عسی و ته‌كفیرییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه".
قسه‌كانی موسه‌وی پاش دیدارێكی نووری مالیكی بوو كه رۆژی 8/5/2018 له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه گووتی: "ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردندا بكرێت، شه‌ڕی ئه‌هلی له عێراق درووست ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "هه‌وڵ هه‌یه پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌ت له عێراق شكست پێبهێنرێ و بۆ مانه‌وه‌ی پشك پشكێنه ده‌ستكاریی ده‌ره‌نجامه‌كان بكرێت".