تره‌مپ نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
دوای سێ ساڵ نه‌وت نرخێكی پێوانه‌ی تۆمار كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، به كاریگه‌ری دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا داراییه‌كان به سه‌ر ئێران‌دا، نرخی نه‌وت دوایی سێ ساڵ ئاستێكی پێوانه‌ی تۆمار كردووه و ئه‌مرۆ له بازاره جیهانییه‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته سەرووی حەفتا و حه‌وت دۆلار و هه‌روەها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش گه‌یشته حەفتا دۆلار و شه‌ست سنت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه شاره‌زایانی بازار نه‌وتی پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت زیاتر به‌رز ببێته‌وه و بگاته هه‌شتا و پێنج دۆلاری ئه‌مریكی .
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 8/5/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاریدا وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه.
سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا داراییه‌كان به سه‌ر ئێران‌دا و كاریگه‌رییه‌كانی به سه‌ر بازاره‌كان و ھەروەھا كهمبوونهوەی متمانەی خه‌ڵك به سه‌رمایه‌گوزاریكردن له بازاره‌كاندا، ئه‌مرۆ نرخی زێریش له بازاره جیهانییه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و نرخی هه‌ر مسقاڵێكی گه‌یشته هه‌زار و سێسه‌د دۆلار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێش راگه‌یاندنی سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا داراییه‌كان به سه‌ر ئێران‌دا نرخی زێر له بازاره جیهانییه‌كاندا، دابه‌زینی تۆمار كرد بوو و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته بووه سیانزە هه‌زار دۆلار.