فوئاد مه‌عسووم له بڕیاری كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نیگه‌رانه
فوئاد مه‌عسووم بۆ ئه‌مه‌ریكا: به بڕیارهكهتدا بچۆره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، نیگه‌رانی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی كه تێیدا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسووم رۆڵی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رز نرخاندووه كه پابه‌ندبوونی خۆیان به رێككه‌وتنه‌كه دووپاتكردووه‌ته‌وه و هانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌دات له درووستكردنی گرفت بۆ رێككه‌وتننامه‌كه‌ی دووربكه‌وێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وێبسایته‌كه، سه‌رۆك كۆماری عێراق داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه و دووپاتی كردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتننامه‌كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی و پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و جیهان هه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش دووپاتكراوه‌ته‌وه، عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی چه‌كی كۆكژه و چه‌كی ئه‌تۆمیش له پێش هه‌موویان، جه‌خت له نیگه‌رانییه‌كانی خۆیشی ده‌كاته‌وه له بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه له باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له نێوان وڵاتانی 5+1، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، چین و رووسیا بوون له‌گه‌ڵ ئێران له ساڵی 2015 مۆركرا، شه‌وی رابردووش دۆناڵد تره‌مپ، كه به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌بوو، بڕیاریدا له رێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه.
ا. م