عێراق ته‌واوی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی داده‌خات
"بڕیاره‌كه له شه‌وی 11/12ی ئه‌م مانگه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه له رۆژی هه‌ڵبژاردندا كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه 12ی ئه‌م مانگه، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ته‌واوی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان دابخرێن.
له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراقدا هاتووه، بڕیاره‌كه له كاتژمێر 12ی شه‌وی 11/12ی ئه‌م مانگه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، لێژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی پێكهێناوه، كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی هه‌واڵگه‌ری و فڕۆكه‌وانی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا ده‌بێت.
دوای روخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 2003، ئه‌مه چاره‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه له مێژووی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، له‌كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق كه ده‌گاته زیاتر له 38 ملیۆن كه‌س، زیاتر له 24 ملیۆن و 200 هه‌زار عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
H.B