عێراق فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان داده‌خات
له شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: "سنووری زه‌مینی و ئاسمانی عێراق بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر داده‌خرێن.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، له شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌وه تا شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 به‌رێوه‌ده‌چێت، بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێن".
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن و وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه تا رێگه له رووداوی ئه‌منی و دزه‌كردنی تێكدهران بۆ ناو خاكی عێراق بگرن.
له كاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/5/2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكردووه‌و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌مڕۆ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا 24.5 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 329 ئه‌ندام بۆ خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵده‌بژێرن و یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له شاره‌كان دوورخراونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ به‌شێكی فراوانی خاكی عێراقیان داگیر كردبوو.