ترس باڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كێشێ
ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه پهنگخواردووهكه هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ترس باڵی به‌سه‌ر شه‌قامی ئێرانی‌دا كێشاوه، ریزی به‌رپرسه‌كانی تارانیش هه‌ژاوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌رایه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی نایانهوهو ئاڵای ئه‌مریكای تێدا سووتێنرا، به‌ڵام بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ره‌وشی ئێرانی خستووه‌ته قۆناغێكی دیكه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی تایمزی بریتانی، كاردانه‌وه‌كانی ئێران و سووتاندنی ئاڵای ئه‌مریكا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته رووكه‌شه و له پشتییه‌وه ترسێكی گه‌وره به‌رپرسانی داگرتووه‌و ده‌رهاویشته‌كانی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ هه‌ناسه‌ی توند كردوون.
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئیران له تویته‌ره‌وه نووسی "ته‌رمی تره‌مپ ده‌بێته ژه‌مه خۆراكێكی ئێرانییه‌كان" به‌ڵام شه‌قامی ترس داگرتووی ئێرانی قسه‌یه‌كی دیكه له دڵیدایه و جیاوازه له نمایشی به‌رپرسه باڵاكانی وڵاته‌كه و زۆرێك له ئێرانییه‌كان پێیانوایه نابێت به‌رپرسه‌كان زۆر خۆیان ده‌رخه‌ن و راكهنه پێشه‌وه چونكه له‌وانه‌یه بڕیاره‌كه رهوڕهوهكه زۆر بگێڕێته‌وه دواوه".
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ئازاری توندتری خستووه‌ته سه‌ر برینه كۆنه‌كانی ئێرانییه‌كان، ئه‌وان وای ده‌بینن هیواكانیان بووه‌ته هه‌ڵم و له‌ژێر چه‌تری رزیوی داڕووخانی ئابووریدا كه سه‌راپای وڵاتی ته‌نیوه هیوایه‌كی گه‌ش بۆ ره‌وشێكی وشك و پڕ مه‌ترسی كارێكی ژیرانه نییه، به‌تایبه‌تی رۆژانه باڵه‌خانه‌ی تومه‌نی ئێرانی له‌به‌رده‌م ماركێته‌كانی خۆراكه بنچینه‌ییه‌كاندا كه سه‌ره‌كیترینیشیان نانه هه‌ره‌س ده‌هێنێ.
مه‌هناز ئافره‌تێكی ئێرانی ته‌مه‌ن 20 ساڵانه له كۆمپانیایه‌كی بواری ئینته‌رنێت كارده‌كات و ده‌ڵێت: "نرخی ریاڵی ئیرانی له بازاڕی ره‌شدا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، 80 هه‌زار ریاڵی ئێرانی به‌رامبه‌ر ته‌نها یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكییه".
ئه‌وه له كاتێكدایه مانگی چواری رابردوو 57 هه‌زار ریاڵ به دۆلارێك بووه‌و ساڵی رابردوویش دۆلارێك 43 هه‌زار ریاڵ بوو. به‌ڵام ھێشتا ملیۆنانی وه‌ك مه‌هناز به‌و دۆخه شوكرن و ده‌ڵێن، هێشتا خۆمان به چانس ده‌بینین به‌و مه‌رجه‌ی شه‌ڕ هه‌ڵنه‌گیرسێت".
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانداری گشتی سوپای پاسدارانی ئێران دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ گووتی: "ئه‌وه بڕیارێكی تازه نییه و هیچ رۆڵێكی كارای له هیچ بوارێكدا نابێت و ئه‌مریكییه‌كان هیچ متمانه‌یه‌كیان به‌خۆیان نییه كه په‌نا بۆ ئه‌و كارانه ده‌به‌ن".
رۆژنامه‌كانی ئێرانیش به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان له سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه نزیكن هه‌ر وه‌ك جه‌عفه‌ری بڕیاره‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی ئێران شیكرده‌وه. ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ی كه‌یهانی نزیك له رێبه‌ر نووسی: "تره‌مپ ریككهوتنهكهی شێواند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ر بسووتێنرێت".
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رله‌نوێ دهستپپێكردنهوهی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی دا، له‌وانه پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی ئه‌وه‌ی ئێران بتوانێت بۆمبی ئه‌تۆمی لێ به‌رهه‌م بهێنێت.
قسه‌كانی به‌رپرسانی ئێران له وه‌ڵامی گورزه‌كه‌ی تره‌مپدا هه‌ر چییه‌ك بێت، پێناچێت ئه‌و بڕیاره خۆشگوزه‌رانی بۆ ئێرانییه‌كان بهرههمبهێن و دوورنییه ئه‌وه‌ی له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا ده‌كوڵێت و بواری هه‌ناسه‌دانی نه‌ماوه ھێنده پهنگبخوانتهوه رۆژێك وه‌ك بۆمب له ناوچه‌كه‌دا بته‌قێته‌وه.