بڕیارەكەی ترەمپ رووسیا و توركیا نیگەران دەكات
"پێویست بوو ئەمریكا لە بری كشانەوە رێكاری دیپلۆماسی بگرێتەبەر"
K24 - ھەولێر
سەرۆكی رووسیا و سەرۆك كۆماری توركیا، نیگەرانی خۆیان لە بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگەیاند و بڕیارەكە بە ھەڵە وەسف دەكەن.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخی سووریا و پرسی كشانەوەی ئەمریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی لەگەڵ ئێران كرد و بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپیان بۆ كشانەوە لە رێككەوتنەكە بە ھەڵە وەسفكردووە و ھاوڕابوونە لەسەر ئەوەی پێویست بوو ئەمریكا لە بری كشانەوە رێكاری دیپلۆماسی بگرێتەبەر.
ھەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە پوتین و ئەردۆغان نیگەرانی خۆیان لە گرژییەكانی ئەم دوایەی سووریا دەربڕیووە.
رۆژی 8/5/2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌یتوانیوه رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆریستان بكات. كه‌موكوڕی زۆر له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی گرووپی 5+1 له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی تاران هه‌یه و، وێڕای ئه‌و هه‌موو كهموكوڕیانهش، كۆماری ئیسلامی پابه‌ندی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه. رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، كۆسپه‌كانی به‌رده‌م تارانی هه‌ڵگرت و رێگه‌كه‌ی فراوانتر كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا فراوان بكات و ده‌ست بخاته كاروباری ناوخۆی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ھ.م