ئيسرائيل: هێشتا "ماڵى شووشهيى" ئێران له سووريا نه‌كراوه‌ته ئامانج
ئيسرائيل مووشه‌كبارانى بنكه‌كانى ئێرانى له خاكى سووريادا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، (ئهفيخاى ئه‌دره‌عى) رايگه‌ياند، ئيسرائيل مووشه‌كبارانى بنكه‌كانى ئێرانى له خاكى سووريادا كردووه، به‌ڵام يه‌كێك له‌و بنكانه‌ى كه به "ماڵى شووشهيى" ناسراوه به ته‌واوى نه‌كراوه‌ته ئامانجى بۆردومانه‌كانى ئيسرائيل
ئه‌م راگه‌ياندنه دواى ئه‌وه دێت، له بنكه ئێرانييه‌كانى ناو خاكى سوورياوه ژماره‌يه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ى به‌رزاييه‌كانى جۆلان كران، كه ئيسرائيل له (1967)ه‌وه داگيرى كردوون.
په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزى نێوان ئيسرائيل و ئێران دواى ئه‌وه دێت، ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه (9ى ئايار/ مايۆى 2018)، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، (دۆناڵد تره‌مپ) له‌و رێككه‌وتنه ناووكييه كشايه‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى له (2015) به ياوه‌رى پێنج وڵاتى ديكه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى واژوويان كردبوو.
صور جوية لمواقع #فيلق_القدس الإيراني التي تم استهدافها في #سوريا ليلة أمس. شاهدوا كيف استباحت #إيران الأراضي السورية. لن نسمح لها تهديد #إسرائيل وشعبها pic.twitter.com/pgMqjAlGtX
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) ١١ مايو ٢٠١٨
كۆمارى ئيسلامى ئێران 10 بنكه‌ى سه‌ربازى سه‌ره‌كى له سووريا دامه‌زراندوون. كه ئه‌مانه گرنگهكانيانه:
يه‌كه‌م: بنكه‌ى سه‌ره‌كى له باشوورى ديمه‌شق:
له تشرينى دووه‌مى رابردوودا له رێى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌ى گيراوه. بنكه سه‌ربازييه‌كه (13) كيلۆمه‌تر له باشوورى ديمه‌شقه و (50) كيلۆمه‌تر له باكوورى ئيسرائيله.
ئه‌و بنكه‌يه پێكهاتووه له (20) باڵه‌خانه بۆ حه‌وانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان و حه‌شاردانى بارهه‌ڵگره‌كان.
وه‌ك له وێنه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كاندا تێبينى كراوه ئه‌و بنكه سه‌ربازييه له (كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017) ده‌ست كراوه به بنياتنانى و له (تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017) كاره‌كانى ته‌واو بوونه و بووه‌ته بنكه‌ى سه‌ره‌كى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران و ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێى نيگه‌رانى ئيسرائيل و چه‌ندين جار ئيسرائيل له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و بنكهيهوه هۆشدارى داوه.

دووه‌م: بنكه‌ى ماڵى شووشهيى:
له رووى قه‌باره و گرنگييهكهوه به دووه‌م بنكه‌ى ئێرانى هه‌ژمار ده‌كرێت. كه‌وتووه‌ته نزيكى فڕۆكه‌خانه‌ى ديمه‌شقه‌وه. (70) كيلۆمه‌تر له باكوورى ئيسرائيله‌وه دووره. گرنگييه‌كه‌ى لهوهدايه كه باره‌گاى سه‌ره‌كى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه و لێيه‌وه هاوكارى ره‌وانه‌ى سه‌رجه‌م يه‌كه ئێرانييه‌كان له ناو خاكى سووريا ده‌كرێت.
باڵه‌خانه‌يه‌كى پێنج نهۆمى و (180) ژوورى هه‌يه. زياتر له هه‌زار چه‌كدار پاسه‌وانى ده‌كه‌ن و ديوارهكانى به‌ربه‌ستى به‌هێزن له به‌رامبه‌ر ته‌قينه‌وه و په‌لامارى سه‌ربازى.

سێيه‌م: بنكه‌ى هاوسنوورى عێراق:
به دياريكراوى له فڕۆكه‌خانه‌ى (سين)، يان فڕۆكه‌خانه‌ى (سه‌قاڵ)ى سه‌ربازى كه (140) كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرئاواى شارى ته‌دموره‌وه و (90) كيلۆمه‌تر له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ديمه‌شقه. يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين بنكه ئاسمانييه‌كانى سوپاى سووريا. ئێران پشت به‌و فڕۆكه‌خانه‌يه ده‌به‌ستێت به‌و پێيه‌ى نزيكه له ده‌روازه‌ى (وهليد)ى هاوسنوورى عێراق.
بنكه سه‌ربازييه‌كه بايه‌خێكى ستراتيژى هه‌يه به‌و پێيه‌ى نزيكه له سنوورى عێراق و ده‌روازه‌ى وهليد و له كاتى كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى وشكانى نێوان ئێران و سووريا به عێراقدا، بايه‌خى زياتر ده‌بێت.
چواره‌م: كۆگاكانى چه‌ك له حه‌له‌ب
ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى كێوى (عه‌زان) له ده‌وروبه‌رى باشوورى حه‌له‌ب. له سه‌ره‌تاى (2015) ئێران درووستيكردووه. رۆڵى گرنگى هه‌بووه له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌له‌ب له لايه‌ن سوپاى سوورياوه. له‌و بنكه‌يه‌دا ميليشيا عێراق و ئه‌فغانى و پاكستانييهكان هه‌ن.
پێنجه‌م: بنكه مووشهكييهكان
ساڵى رابردوو، مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌ى ژماره‌يه‌ك بنكه و دامه‌زراوه‌ى تايبه‌ت به مووشه‌كيان له ناوچه‌ى (بانياس) تۆمار كرد، كه نزيكن له شارى (ته‌رتووس)ى كه‌ناراوى سووريا. هه‌رچه‌نده دڵنياى ته‌واو نييه له باره‌ى مووشه‌كه‌كانه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت هاوشێوه‌ى مووشه‌كه مامناوهندييهكانى ئێران بن و له سووريا جێگيركرابن.