سوپاى ئيسرائيل وێنه‌ى نوێى مووشه‌كبارانكردنى سوورياى بڵاوكرده‌وه
سوپاى ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك بنكه و ناوه‌ندى سه‌ربازى سوورياى بۆردومان كرد
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى نوێى تايبه‌ت به مووشه‌كبارانكردنى سوورياى بڵاوكرده‌وه.
سه‌رله‌به‌يانى دوێنێ پێنجشه‌ممه (10ى ئايار/ مايۆى 2018)، سوپاى ئيسرائيل ژماره‌يه‌ك بنكه و ناوه‌ندى سه‌ربازى سوورياى بۆردومان كرد.
وته‌بێژى سوپاى ئيسرائيل، (ئهفيخاى ئه‌دره‌عى) له رێى هه‌ژمارى ره‌سمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، رايگه‌ياند، "ئه‌و ناوچانه‌ى مووشه‌كباران كراون، ناوه‌ند و بنكه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوونه".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا بڵاويكرده‌وه، "ئيسرائيل له هێرشه‌كه‌ى دوێندا (28) فڕۆكه‌ى جه‌نگى و (60) مووشه‌كى ئاراسته‌ى خاكى سووريا كردوون. هه‌روه‌ها (10) مووشه‌كى (زه‌وى – زه‌وى) تاكتيكى ئاراسته‌ى سووريا كردووه".
صور جوية لمواقع #فيلق_القدس الإيراني التي تم استهدافها في #سوريا ليلة أمس. شاهدوا كيف استباحت #إيران الأراضي السورية. لن نسمح لها تهديد #إسرائيل وشعبها pic.twitter.com/pgMqjAlGtX
— افيخاي ادرعي (@AvichayAdraee) ١١ مايو ٢٠١٨
ئيسرائيل بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، "هێرشه‌كه‌ى وه‌ڵامێك بووه بۆ ئه‌و هێرشه‌ى فه‌يله‌قى قودس كردوويه‌تييه سه‌ر ئيسرائيل".
له لايه‌ن خۆيه‌وه، كۆمارى ئيسلامى ئێران، ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى له ناو خاكى سووريا هه‌بێت و ئه‌وه‌شى ره‌تكردووه‌ته‌وه به‌رپرس بێت له ئاراسته‌كردنى ژماره‌يه‌ك مووشه‌ك له خاكى سوورياوه بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئيسرائيل له جۆلان و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هێرشانه سوپاى سووريا ئه‌نجاميداوون.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر