ئه‌نقه‌ره.. 300 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى ديكه به تۆمه‌تى په‌يوه‌ندييان به گوله‌نه‌وه ده‌ستگيركران
(فه‌تحوڵڵا گوله‌ن)، له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا نيشته‌جێيه و سه‌رپه‌رشتى ره‌وتێكى په‌روه‌رده‌يى و ئاينى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا، (300) سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى ديكه‌ى ريزى سوپايان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن) رابه‌رى ره‌وتى (خزمه‌ت)ه‌وه ده‌ستگيركرد.
ئه‌نقه‌ره، (گوله‌ن) به پلاندانه‌رى ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازييه شكستخواردووه وه‌سفده‌كات، كه له (15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016) ئه‌نجامدرا.
(فه‌تحوڵڵا گوله‌ن)، له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا نيشته‌جێيه و سه‌رپه‌رشتى ره‌وتێكى په‌روه‌رده‌يى و ئاينى ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكردووه‌ته‌وه، هێشتا (211) كه‌سى ديكه له ريزى سوپادا ماوون، كه بڕيارى ده‌ستگيركردنيان بۆ ده‌ركراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌نقه‌ره، به سه‌رۆكايه‌تى (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)ـى سه‌رۆك كۆمارى توركيا، تا ئێستا (49) هه‌زار هاووڵاتيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به (فه‌تحوڵڵا گوله‌ن)ه‌وه ده‌ستگيركردووه.
هه‌روه‌ها (150) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و مامۆستايان له كاره‌كانيان دوورخستووه‌ته‌وه.
ئ.ر