په‌يامنێرى كوردستان24 له‌ سويد ورده‌كارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌خاته‌ڕوو

هاووڵاتيانى عێراق روويان له‌ بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا كرد

K24 – هه‌ولێر:

له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هاووڵاتيانى عێراق روويان له‌ بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا كرد و په‌يامنێرانى (كوردستان24) له‌ سويد و به‌لجيكا زانياريان له‌ باره‌ى ئاستى به‌شدارى ره‌وه‌ندى عێراقى خسته‌ڕوو.

سويد: له‌ كۆى سه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌ يه‌كه‌م رۆژى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاستى ده‌نگدان به‌م جۆره‌ بووه‌:

ستۆکھۆڵم:  1552  ده‌نگده‌ر

مالمۆ:   1197  ده‌نگده‌ر

یۆتۆبۆری:   1378 ده‌نگده‌ر

ئۆرەبرۆ:  313 ده‌نگده‌ر

ئۆپسالا:  241 ده‌نگده‌ر

لینشۆپینگ:  84 ده‌نگده‌ر

ڤێسترۆس:  466 ده‌نگده‌ر

كۆی گشتی: 5479 ده‌نگده‌ر.

له‌ فینله‌ند – ھێلسینکی:  248 ده‌نگده‌ر

ئه‌ڵمانیا: له‌ 7 بنكه‌ی ده‌نگدان،  10830  كه‌س ده‌نگیان داوه‌.

نه‌مسا: له‌ یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان 350  ده‌نگده‌ر ده‌نگیانداوه‌.

پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، سبه‌ى (12ى ئايار/ مايۆى 2018) له‌ ناوخۆى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ده‌نگدانى تايبه‌ت و ره‌وه‌ندى عێراقى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات روويان له‌ سندووقه‌كانى ده‌نگدان كرد.