ئه‌مه‌ریكا هۆشداری "توند" له باره‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌داته به‌غدا
ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ته‌واوی عێراق هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، هۆشداری توند ده‌داته حكوومه‌تی عێراق، له باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له رۆژی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی 12ی ئایار.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، زانیاری‌یان له باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ته‌واوی عێراق پێگه‌یشتووه، به تایبه‌تیش ناوچه‌كانی " ئومولقورا و غه‌زالییه‌ی به‌غدا".
له راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا زانیاری له باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆری له نزیك بنكه‌كانی ده‌نگدان پێگه‌یشتووه له سه‌رتاسه‌ری عێراق، به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانی ئومولقورا و غه‌زالییه‌ی به‌غدا".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه‌ته كارمه‌ندانی خۆی، كه هاموشۆی خۆیان بۆ ئه‌و ناوچانه كه‌مبكه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: "ئاگاداری ئه‌منیه‌تی خۆتان بن و زانیاری له باره‌ی ده‌وروبه‌ری خۆتان بزانن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نها هۆشداری دراوه‌ته حكوومه‌تی به‌غدا و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، بڕیاره له رۆژی 12ی ئایار، كه تێیدا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، پلانی تایبه‌تی خۆیان بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ته‌واوی به‌غدا په‌یڕه‌و بكه‌ن.
ا. م