سه‌رۆك وه‌زیرانیش بدرێته سه‌در نابێته هاوپه‌یمانی مالیكی
سائیروون به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ماجد ئه‌لعزاوی، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوای ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی نابه‌ستێت ئه‌گه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانیش بێت".
هه‌ر چه‌نده ناكۆكی نێوان مالیكی و سه‌در نوێ نییه، به‌ڵام ناو به ناو لێدوانی دژ به یه‌ك ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی كه به دوو لیستی جیاواز به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كردووه.
عزاوی ده‌ڵێت: "ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به موقته‌دا سه‌دره‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم. سائیروون به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات كه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌به‌ستێت كه گه‌نده‌ڵی كردبێت و بوبێته هۆی كه‌وتنی پارێزگاكانی عێراق و ژێرخانی ئابووری عێراقی وێران كردبێت و سه‌نگه‌ری تائیفییه‌تی به‌ھێزكردبێت. هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌سته‌مه به‌تایبه‌تی نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پرۆگرامی هاوپه‌یمانێتی سائیروون وایه، هاوپه‌یمانێتی به‌ستن له‌گه‌ڵ نووری مالیكی نه‌خستووه‌ته به‌رنامه‌ی كارییه‌وه و ناتوانین سازش بكه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانووستان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش بێت.