عه‌بادی بڕیارێكی ده‌ركرد
فه‌رمانده‌كانی سه‌رپشك كردووه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڕووی گه‌شته‌كان بكرێنه‌وه‌و هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان و شاره‌كانی عێراقیش ئازاد بكرێت. پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شه‌وی رابردووه‌وه راگیرابوون.
نووسینگه‌ی عه‌بادی له په‌یجی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كات فڕۆكه‌خانه‌كان له رووی گه‌شته‌كان بكرێننه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان نه‌هێڵرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "عه‌بادی فه‌رمانده‌كانی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رپشك كردووه له‌و كه‌رتانه‌ی ئه‌وانی تێدان و تا راده‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ئه‌منییان له‌سه‌ره، ده‌توانن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژه پێبده‌ن و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌توانن هه‌ڵیبگرن.
له كاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌ستیپێكردووه‌و رۆژی 10/5/2018 له‌ناو عێراقدا ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و عێراقییه‌كانی تاراوگه‌ش به‌شدارییان تێدا كرد.
نزیكه‌ی 25 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 329 نوێنه‌ر له‌ناو 320 قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی و حزبی به‌شداردا بۆ خولی داهاتوو هه‌ڵده‌بژێرن.