پشووی سبه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن ناگرێته‌وه
كۆمسیۆن داوای له ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست كرد سبه‌ی له سه‌رجه‌م بنكه و فه‌رمانگه‌كان پابه‌ندی ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بن
K24- هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا، ئه‌و پشووه فه‌رمیه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 13/5/2018 راگه‌یه‌ندراوه، فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ناگرێته‌وه.
ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان داوای له ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست كرد، سبه‌ی له سه‌رجه‌م بنكه و ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن و فه‌رمانگه‌كانی كۆمسیۆن پابه‌ندی ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بن.
هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی 13ی ئه‌م مانگه‌یان به پشووی فه‌رمی راگه‌یاندووه، بۆئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆخێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بنكه و فه‌رمانگه‌كانی كۆمسیۆنیش بتوانن ئه‌ركی خۆیان له هه‌لاوێركردن و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی 24.5 ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرانه‌وه و، له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا كراوه. هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه حازم ره‌دینی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، دوورترین واده بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان، 48 كاتژمێر تێپه‌ڕ ناكات.
H.B