كۆریای باكوور پێگه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی "بونگاری" له 23 تا 25ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و میدیاكارانی كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و رووسیا رۆماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
كۆریای باكوور رایگه‌یاند، له 23 تا 25ی ئه‌م مانگه پێگه‌ی "بونگاری" تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی له باكووری وڵات هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
پیونگ یانگ دووپاتیكرده‌وه، له‌ئێستاوه ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراودا پرۆسه‌ی هه‌لوه‌شاندنی ئه‌و پێگه‌یه به‌ڕێوه بچێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه كه گه‌وره‌ترین پێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه له‌و وڵاته، ته‌واوی ژێرخانی پێگه‌كه به تونێل، ده‌روازه، ده‌رچه، پێگه‌ی چاودێری، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له‌ناو ده‌برێن.
له‌مباره‌شه‌وه ئاژانسی "یونهاب"ی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا میدیاكارانی كۆریای باشوور، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و رووسیا ده‌توانن پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی "بونگاری" رۆماڵ بكه‌ن.
له‌میانه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان "كیم جۆنگ ئۆن" و "مۆن جی ئین"، هه‌ردوو سه‌ركرده‌كانی كۆریای باكوور و باشوور، رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی "بونگاری" كۆریای باكوور كراوه، كه له 27 مانگی رابردوو به‌ڕێوه‌چوون. هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور له لووتكه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بهڵێنیدا، له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه بانگهێشتی میدیاكاران و پسپۆرانی ئه‌تۆمی جیهان بكات.
پیۆنگ یانگ ته‌واوی شه‌ش تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی له دامه‌زراوه‌ی "بونگاری" نزیك له سنووری چین ئه‌نجامداوه، كه دوایینیان له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2017 ئه‌نجامیدا و، جگه له‌و پێگه‌یه تائێستا هیچ پێگه‌یه‌كی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته ئاشكرا نه‌بووه.
H.B