عەبادی لەسەر ئاڵۆزییەكانی كەركووك ھاتە دەنگ

"دەبێ ھێزە ئەمنییەكان بێ لایەنی خۆیان بپارێزن"

K24 - ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان و كەركووك دەكات بێ لایەنی خۆیان لە بابەتی ھەڵبژاردنەكان بپارێزن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، داوا لە ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان و كەركووك دەكات بێ لایەنی خۆیان لە بابەتی ھەڵبژاردنەكان بپارێزن.

ھەروەھا عەبادی فەرمانی كردووە، بە دووبارە ئەنجامدانی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان، بۆ ھەموو ئەو سندوقانەی تیبینییان لەسەرە، داواشی لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان كردووە كار بۆ زوو ئەنجامدانی رێوشوێنەكان بۆ راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان بكات.

ئەم راگەیەندراوەی نووسینگەی عەبادی، دوای فەرمانێكی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دەزگا ئەمنییەكان دێت، بۆ پاراستنی بارەگای لایەنە سیاسییەكان.

دوای ئاشكرا كردنی ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شەوی رابردوو خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ له‌ باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ساخته‌كاری گه‌وره‌ ده‌كردەوە.

ھ.م