مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی مسۆگه‌ر كرد
مێسی ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه ئه‌م ریكۆرده تۆمار ده‌كات و پێش كریستیانۆ كه‌وته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح كه كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گۆڵكاری ئه‌ورووپای ده‌كرد به تۆماركردنی 32 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ ماڵئاوایی له‌م وه‌رزه و نه‌یتوانی پێش مێسی بكه‌وێته‌وه كه خاوه‌نی 34 گۆڵه و تاڕاده‌یه‌كی زۆر خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد كه ساڵانه له مانگی نۆڤێمبه‌ر به باشترین گۆڵكاری ئه‌ورووپا ده‌به‌خشرێت.
مێسی به وه‌رگرتنی پێنجه‌م خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه 5 جار ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه و كه پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ده‌كه‌وێته‌وه كه پێشتر 4 جار بووه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین.
خه‌ڵاتی گۆڵدن شوز (پێڵاوی زێرین) بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی له 1967 ـ 1968 به ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی بێنفیكا (ئۆزیبیۆ) به‌خشرا كه ئه‌وكات 42 گۆڵی كردبوو، ئه‌م خه‌ڵاته تا ئێستاش ساڵانه به گۆڵكاری سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌به‌خشرێت، وه‌رزی رابردوو مێسی خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مێسی بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2009 ـ 2010 خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، دوایینجار پێش مێسی خاوه‌نی ناسناوه‌كه لویس سوارێز بوو كه له وه‌رزی 2015 ـ 2016 40 گۆڵی كرد.
