ئیکاردی چیدیکە ناتوانێت کچەکەی ببینێت

مائورۆ ئیکاردی و خانەوادەکەی
مائورۆ ئیکاردی و خانەوادەکەی

مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی بەهۆی ئازاردانی کچە 11 ساڵانەکەیەوە لەلایەن دادگای ئەرجەنتنی لەمەودوا رێگەی پێنادرێت کچەکەی لە نزیکەوە ببینێت، ئەمەش دوای سکاڵایەکی تاوانکاری کە لەلایەن واندا نارا هاوسەری پێشوویەوە تۆمارکرابوو.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵەکە تۆمەتبارە بە لێدانی کچەکەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری نۆردێلتای ئەرجەنتین و ئەو هۆشدارییە لەلایەن کچەکەوە لە نامەیەکدا لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە نێردراوە و دەڵێت "بابە لێیدام. من دەترسم".

واندا نارا ئەو کاتەی نامەی کچەکەی پێگەیشت دەستبەجێ خۆی گەتاندە ماڵی هێرشبەری پێشووی ئینتەرمیلان و سامپدۆریا. لەگەڵ گەیشتنی دەمەقاڵەیەکی توند لە نێوان واندا و ئیکاردی دروستبووە و کاتێک پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە، ئیکاردی کە ماوەیەکی زۆرە شۆفێری لێ قەدەغە کراوە، ڕەتیکردووەتەوە ڕوونکردنەوە بدات یان ئەو کۆمپیوتەرە ڕادەستی کچەکەی بکاتەوە کە بەکاری دەهێنا.

دوای ئەو رووداوە دادگای ئەرجەنتین بڕیارێکی کاتی دەرکرد کە بۆ ماوەی 45 ڕۆژ کارا دەبێت و قەدەغەی دەکات و ئەو یاریزانە بۆی نیە لە دووری 100 مەتر لە منداڵەکەی نزیک ببێتەوە و هیچ پەیوەندییەکیشی لەگەڵدا هەبێت.

پارێزەرانی ئەو یاریزانە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە و لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لەلایەن تیمە یاساییەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، دڵنیاکراوەتەوە کە مائورۆ ئیکاردی هەرگیز لە کچەکەی نەداوە، هەروەها پارێزەران جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو پشکنینانەی ئەنجام دراون پشتڕاستیان کردۆتەوە هیچ شوێنێکی ئازاردان لەسەر جەستەی کچەکەی نیە.

ئیکاردی و منداڵەکانی