ڤاڵڤێردی كێ به هۆكاری شكسته‌كه‌ی ده‌زانێت؟
پێیوایه هۆكاری شكسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی مێسی ـیه‌وه نییه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤانتی خه‌ونی ڤاڵڤێردی و تیپه‌كه‌ی بۆ تێپه‌ڕاندنی وه‌رزێك به‌بێ شكست له گۆڕنا، راهێنه‌ری بارسا هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی مێسی ناگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌شڵێت: ئێمه چه‌ندان یاریمان به‌بێ مێسی بردۆته‌وه.
یانه‌ی لیڤانتی له یارییه‌كی پڕگۆڵ دا به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 4 گۆڵ شكستی به بارسێلۆنا هێنا، به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنه له‌سه‌ریه‌كه‌كانی بارسێلۆنا له لالیگا له 43 یاری وه‌ستا.
ڤاڵڤێردی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه نزیك بووین له‌وه‌ی ریمونتادایه‌كی مێژوویی تۆمار بكه‌ین، هه‌رگیزیش بڕوام نه‌ده‌كرد كه لیڤانتی بتوانێت 5 گۆڵمان لێ بكات.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: هه‌رگیز سه‌یری هێڵی به‌رگری ئێمه بكات ده‌زانێت هۆكاری شكسته‌كه‌مان چی بوو، هه‌موو هۆكاره‌كه‌ش ناخه‌مه ئه‌ستۆی (یێری مینا)، به‌ڵكوو هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو كه هێرشبه‌ره‌كانی لیڤانتی زۆر خێرا بوون.
راهێنه‌ری بارسا ده‌شڵێت: زۆر نیگه‌ران بووم له‌وه‌ی روویدا، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت ئێمه پێش ئه‌م یارییه ناسناوی لالیگمان یه‌كلایی كردبووه‌وه و یاریزانه‌كانم وه‌ك پێویست به وردی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كه نه‌كرد.