"گریزمان به‌هۆی به‌ربه‌سته‌كانی بۆچوونی بۆ بارسێلۆنا له یانه‌كه‌ی توڕه‌یه"
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید مووچه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رز كردۆته‌وه و گریزمان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ى میدیاكانی ئیسپانیا ئانتوان گریزمان بە ئۆفەرە نوێیەکەی یانەکەی رازی نییە و توڕه‌بووه له‌و هه‌موو به‌ربه‌سته‌ی كه بۆ رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا بۆی دروست ده‌كه‌ن.
رادیۆ کۆپێ ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە بەرپرسانی یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید ئامادەن مووچەی ساڵانەی ئانتوان گریزمانی هێرشبەری فڕنەسی یانەکەیان بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکەن، بەڵام ئەو یاریزانە لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی بارسێلۆنا ئەم ئۆفەرەی رەتکردۆتەوە و دەیەوێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
بارسێلۆنا ماوەیەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکاری ئاڵێتیكۆ دەدات و ئامادەن بۆ ئەم پرۆژەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ وەکو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان پێشکەشی یانە مەدریدیەکە بکات.
ئانتوان گریزمان هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نوێ كرده‌وه، به‌ڵام له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 175 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 87 ملیۆن پاوه‌ند كه‌م كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك ویستی به ئاسانی بتوانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بشكێندرێت و یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت.