تۆماس توخێل: شانازی ده‌كه‌م كه ده‌بمه راهێنه‌ری باشترین یانه‌ی جیهان
تۆخێل: به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی بینینی یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كانم

دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی تۆماس تۆخێل بووه راهێنه‌ری داهاتووی پاریس سانجێرمانی فرانسا شوێنی ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری گرته‌وه، راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كه بۆچوونی خۆی راگه‌یاند و گوتی: شانازی ده‌كه‌م كه ده‌بمه راهێنه‌ری تیێك كه باشترینه‌كانی له‌خۆ گرتووه.
تۆماس تۆخێل، پێشتر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بۆرووسا دۆرتمۆندی وه‌رگرتبوو به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سانجێرمان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی:
"زۆر دڵخۆشم كه ده‌بمه به‌شێك له پاریس سانجێرمان و جێگه‌ی شانازیه، ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م كه كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه باشانه ده‌ست به‌كار ده‌كه‌م، سانجێرمان خاوه‌نی باشترین یاریزانه‌كانی جیهانه."
"به یارمه‌تی تیمی راهێنه‌رایه‌تی هه‌موو توانایه‌كمان بۆ سه‌رخستنی سانجێرمان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌نجامی باش تۆمار بكه‌ین، چونكه پاریس توانایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌یه و ئێستا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان.
"ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م بۆ بینینی یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كان كه ناوبانگێكی گه‌وره‌یه هه‌یه."