مێسی: خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر كریستیانۆ چامپیۆنزلیگ بۆ ریال مه‌درید بباته‌وه
قسه‌كانی مێسی له باره‌ی كریستیانۆ و ریال مه‌درید میدیاكانی هه‌ژاند
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كدا ستایشی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌رچی شۆك ده‌بم كاتێك كریستیانۆ له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌بینم، به‌ڵام خۆشحاڵیش ده‌بم ئه‌گه‌رنازناوه‌كه ببه‌نه‌وه.
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ده‌زگای میدیایی TYCـی ئارجێنتین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كاری گه‌وره و نایابی له ئه‌ورووپا كردووه، ده‌شڵێت: من رێزێكی گه‌وره‌م بۆ ریال مه‌درید هه‌یه، ئه‌و یانه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتانه‌ی خراپیش یاری ده‌كه‌ن، ناسناو ده‌به‌نه‌وه.
له باره‌ی باشترین یاریزانی مێژوو، مێسی ده‌ڵێت: من هه‌رگیز دڵم به‌وه خۆش نابێت به قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه من به باشترینی مێژوو داده‌نێن، من ته‌نیا دڵم به‌وه خۆش ده‌بێت ساڵ له دوای ساڵ ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌م و هاوكاری وڵات و یانه‌كه‌م بده‌م و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بۆ سه‌رخستنی تیپه‌كه‌م دروست بكه‌م.
لیۆ گوتیشی: هه‌رگیز من ململانێی كریستیانۆ ناكه‌م، ته‌نانه‌ت دڵم خۆش ده‌بێت ئه‌وكاتانه‌ی ئه‌و ناسناوێكی زیاتر ده‌باته‌وه.
له باره‌ی نێیماریش، لیۆ ده‌ڵێت: راشكاوانه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر نێیمار به درێسی ریال مه‌درید ببینم نیگه‌ران ده‌بم، دڵنیام به چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید ئه‌و یانه‌یه به‌هێزتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نێیمار ئه‌و بڕیاره بدات به‌شێكی زۆر له هانده‌رانی له ده‌ست ده‌دات، چونكه ئه‌و پێشتر هه‌موو شتێكی بۆ بارسێلۆنا كردووه.