كێبڕكێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر حكوومه‌تی نوێی عێراق توندتر ده‌بێت
ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی مه‌كگورك و ئێرانیش له رێگه‌ی سوله‌یمانی
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێكهینانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، چووه‌ته قۆناخێكی نوێ و هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش كه‌وتوونه‌ته كیبڕكێی توند.
رۆژنامه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، چووه‌ته به‌غدا و به نیازی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له نێوان فه‌تحی هادی عامری و چه‌ند لیستێكی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مه‌ریكاش له رێگه‌ی برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه‌وتووه‌ته‌خۆ و سه‌ردانی كوردستانیشی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه به‌لای كه‌مه‌وه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، حكوومه‌تێك بێت بتوانێت به‌ره‌نگاری هه‌ژموونی ئێران ببێته‌وه له‌و وڵاته و له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانێت رێگری له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران بكات له وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، وه‌ك سووریا و لوبنان.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، ده‌ركه‌وتنی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی له عێراق، نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تی داهاتووی عێراق به‌لای خۆیاندا كێشبكه‌ن و هه‌ر لایه‌نه‌ی سه‌رقاڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆ خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی 12ی ئایار به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانی سائیرونی موقته‌دا سه‌در یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، هاوپه‌یمانی نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادییش، كه تا سێ رۆژ پێش سێیه‌م بوو، ئێستا دووه‌مه و فه‌تحی هادی عامریش له پله‌ی سێیه‌مدایه، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق چواره‌مه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمییش یه‌كه‌م.
ا. م