له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا 8 كه‌س كوژران
دوو ته‌قه‌كه‌ربوونه و یه‌كێكیان ده‌ستگیركراوه
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، به هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی ویلایه‌تی تێكساس، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌شت كه‌س كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ویلایه‌تی تێكساس رایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كان دوو كه‌س بوونه و له ناو قوتابخانه‌ی سانتا فێ ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كردووه، ئێستاش یه‌كێكیان ده‌ستگیركراوه و یه‌كێكیشیان گه‌مارۆدراوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، له رووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌گه‌ڵ دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه، پۆلیسێكیش برینداربووه.
ئێستاش تیمه‌كانی فریاگوزاری ئه‌مبولانس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.