پاڵێوراوێك به بێ بانگه‌شه ده‌بێته سه‌رۆكى دانيشتنى يه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق
ئه‌ندامى پێشووى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى وزه‌ى جيهانى بووه له له‌نده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به بێ ئه‌وه‌ى مليۆنان دينار و هه‌زاران دۆلار له بانگه‌شه خه‌رج بكات، دكتۆر (محه‌ممه‌د عه‌لى زينى) به به‌ده‌ستهێنانى (7) هه‌زار ده‌نگ بووه ئه‌ندامى په‌رله‌مان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌م دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكات.
(زينى) ئه‌ندامى پێشووى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى وزه‌ى جيهانى بووه له له‌نده‌ن و به بێ ئه‌وه‌ى له هيچ كه‌ناڵێك ده‌ركه‌وێت و بچێته هيچ كۆڕێكى عه‌شائيرييه‌وه و بانگه‌شه‌ى فراوان بكات له براوه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه.
وه‌ك كه‌ناڵه ميدياييه‌كان ئاماژه‌يان پێكردووه، (زينى) ته‌نيا ژياننامه‌ى خۆى و كورته سه‌رنجێكى له‌سه‌ر چاكسازى له‌سه‌ر بروشورێك چاپكردووه و به ته‌نيا به شه‌قامه‌كاندا گه‌ڕاوه و ده‌نگى بۆ خۆى كۆكردووه‌ته‌وه.
ناو براو له ليستى هاوپه‌يمانى مه‌ده‌نى ديموكراتى خۆى كانديد كردووه. خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرايه له ئابوورى نه‌وت و له ده‌يه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له‌و بواره كار ده‌كات.
دكتۆر زينى، چه‌ندين نووسين و توێژينه‌وه‌ى له باره‌ى ئابوورى سياسه‌ت هه‌يه له باره‌ى وڵاتانى كه‌نداو.
به گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق، سه‌رۆكايه‌تى دانيشتنى يه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له لايه‌ن به ته‌مه‌نترين په‌رله‌مانتاره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
دكتۆر (محه‌ممه‌د عه‌لى زينى) له‌دايكبووى (1939)يه و به‌و پێيه سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌م دانيشتنى ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات.
ناوبراو له هه‌ڵبژاردنى (2010) خۆى كانديد كردبوو، به‌ڵام ئه‌و كات ته‌نيا (6) هه‌زار ده‌نگى هێنا و نه‌يتوانى كورسييه‌كى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.



