"شكستی ئه‌مریكا له سووریا له جه‌نگی ڤێتنام گه‌وره‌تر ده‌بێ"
راوێژكارێكی فه‌رمانداری پاسداران: داعش بۆ رێگه‌گرتن له رابوونی ئیسلامی دامه‌زراوه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌مید حوسه‌ین ده‌قیقی، راوێژكاری یه‌كه‌می فه‌رمانداری گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا له سووریا رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌تر له شكسته‌كه‌ی جه‌نگی ڤێتنام ده‌بێته‌وه".
ده‌قیقی رۆژی هه‌ینی 25/5/2018 له گوتارێكدا له شاری كاشان له باشووری تاران گوتوویه‌تی: "دوای شكستی ئه‌مریكا و گه‌مارۆدانی له جه‌نگی سه‌ربازیی سووریادا، جارێكی دیكه په‌نای بۆ سه‌پاندی كۆتوبه‌ندی ئابووری بردووه‌ته‌وه".
راوێژكاره‌كه‌ی فه‌رمانداری پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "دامه‌زراندنی داعش بۆ ئه‌وه‌بووه به‌ر به رابوونی ئیسلامی وڵاتانی ناوچه‌كه بگرن، چونكه ترساوون حكومه‌ته كۆنهپهرستهكانبههژێنن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به پاره‌ی سعوودیه ده‌رفه‌تی كاری بۆ زیاتر له 650 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا ره‌خساندووه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه گه‌نجانی موسڵمان له سعوودییه به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن".