"وه‌زیرێكی سه‌رده‌می سه‌ددام له زیندانه‌وه گوازرایه‌وه پایته‌خت"
هۆكاری گواستنه‌وه‌كه‌ی نادیاره
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/5/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس رایگه‌یاندووه: "سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگریی سه‌رده‌می سه‌ددام حسین، له بارودۆخێكی نادیاردا گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدای پایته‌خت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كه كه قسه‌ی بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سۆمه‌رییه نیووز كردووه ده‌ڵێت: "سوڵتان هاشم له گرتووخانه‌ی ناسرییه‌وه له پارێزگای زیقار، بله هه‌لومه‌رجێكی نادیاردا گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ره‌وشی ته‌ندرووستی سوڵتان هاشم به‌هۆی به‌ساڵاچوونییه‌وه خراپ بووه، به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه بۆچی ھێنراوه‌ته به‌غدا، ئایا به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌تی یان لایه‌نی ئه‌منی له پشت گواستنهوهكهیهتی؟".
سوڵتان هاشم یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی به‌عس كه ئه‌مریكییه‌كان دوای رووخاندنی رژێمی سه‌ددام داوایان كرد، پاش ئه‌وه‌ی خرایه زیندانه‌وه، فه‌رمانی له سێداره‌دانیشی بۆ ده‌كرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراو به‌رده‌وام داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كرا تا ئازادی بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو: "ده‌یه‌وێت پرسی ده‌ركردنی لێبوردنێكی تایبه‌ت بۆ سوڵتان هاشم له‌گه‌ڵ ده‌سةڵاتدارانی دیكه‌ی عێراق باس بكات.
سوڵتان هاشم له دایكبووی ساڵی 1944 و خه‌ڵكی مووسڵه و له ساڵی 1995 كرایه وه‌زیری به‌رگری عێراق و به كه‌سێكی "خاوه‌ن توانا" له پۆسته‌كه‌ی ناوده‌برا.