كاروانی ویلایه‌تی دووه‌می سیسی كه‌وته‌ رێگا

سیسی سوێندی یاسایی خوارد

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئەوەی عبدولفەتاح سیسی ڕێژەی 97% دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی میسری بەدەستهێنا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2/6/2018 بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد.

سیسی لە ساڵی 2012 لە لایەن محەمەد مورسی، سەرۆکی پێشووی میسر، کرایە وەزیری ناوخۆی و سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاته‌.

بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣، سیسی کودەتای سەربازیی بەسەر ئەو سەرۆکەی ئیخوان موسلمیندا کرد و لەکاری لادا. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤، عبدول فەتاح سیسی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسڕ کاندید کرد و توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی میسری دەستپێکرد و تا چوار ساڵی دیکە سەرۆکی یاسایی میسر دەبێت.

Fly Erbil Advertisment