لهبهر چاوی كارداشیان ئازادكرا له زیندان
کیم کارداشیان ترهمپی قایل كردووه تا تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرکانی لە زیندان ئازاد بکات

K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی کیم کارداشیان، ئهستێرهی تهلهڤزیۆنی و بواری مۆدێلی ئەمریکی، سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکای کرد، توانی ترەمپ قایل بکات بە ئازادکردنی بەندکراوێک کە سزاکەی زیندانی هەتاههتایی بوو.
ئەلیس جۆنسۆنی تەمەن 63 ساڵ، پێشتر بەهۆی تێوەگلانی لە قاچاخچیەتی ماددە هۆشبەرەکان زیندانی کرابوو، بەڵام کارداشیان کەمپینێکی بۆ ئازادکردنی دەستپێکرد و تیایدا سەرکەوتوو بوو.
بەگوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەلیس توانی سەرنجی کارداشیان بەلای خۆیدا رابکێشێت بەوەی توانی لە زیندان وەک چالاکوانێک کاربکات و رێنوێنی زیندانیان بەرەو کاری باشە بکات.
کیم لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر لەو بارەیەوە نووسیویەتی: " خۆتەرخانکردنی ئەلیس، هیوا دەبەخشێتە هەموو ئەوانەی شایەنی چانسی دووەمن".
لەگرتە ڤیدیۆیەیکدا، كه لە هەژماری ئێم ڤی تی ئێم لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئەلیس بە گریانەوە بە خێزانەکەی شاد دەبێتەوە و سوپاسی ترەمپ و کارداشیان دەکات.
Alice Johnson, the moment she was released from prison and reunited with her family pic.twitter.com/qRi9HhI0JY
— #WVTM13 (@WVTM13) ٦ يونيو ٢٠١٨