ده‌ست به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت
سه‌رۆكی داگاكان ده‌بنه به‌رپرسی لقه‌كانی كۆمیسیۆن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك دادگاكانی پارێزگاكانی عێراقی بانگهێشت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بكه‌ن و ببنه سه‌رۆكی لقه‌كانی كۆمیسیۆن، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دادگا كۆمیسیۆنی خسته ژێر چاودێریی خۆیه‌وه‌و گهشتكردنیشی له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 درابووه پاڵیان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "العربي الجديد" كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/6/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پشتی به سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت، زیاتر له 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌برێنه كۆگاكانی كۆمیسیۆن بۆ سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست و زیاتر له 10 ملیۆن فۆرمی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ژمێرنه‌وه. پرۆسه‌كه‌یش له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی ئه‌منی و له لقی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دید ده‌ڵێت: "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له دادگاكانی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و زانكۆی به‌غدا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ده‌برێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێرنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمیسیۆن پێشبینی كردووه، رۆژی چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستپێبكات و رێگه له نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه ناوخۆییه‌كانیش ده‌گیرێت ده‌ستوه‌رده‌نه پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ته‌نها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێگه‌پێدراو ده‌بێت چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌وه".
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه له دادوه‌رێكی دادگای ره‌سافه‌وه زانیوویه‌تی: "پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و ده‌بێت هاووڵاتیان بزانن ئه‌وه هه‌وڵێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له توانادایه كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی بكرێت و ساخته‌كارییه‌كان ئاشكرا بكرێن".
ئه‌و دادوه‌ره گوتوویه‌تی: "هه‌ر چه‌نده ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام واتای ئه‌وه‌ش نییه 100% ته‌واو ده‌بێت و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌بن".
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردنی ههمواركردهوهو 9 دادوه‌ری بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆمیسیۆن راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و "ساخته‌كارییانه" بگیرێت كه‌ی له پرۆسه‌كه‌دا كراوون.