بوومەلەرزەیەك سلێمانی ھەژاند
كەشناسی گوڕەكەی دیاردەكات
K24 - سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك سلێمانی ھەژاند و دانیشتووانی شارەكە ھەستیان پێكردووە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 9/6/2018، بوومەلەرزەیەك بە دووری 18كم و بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر بە قوڵایی 10كم مەتر سلێمانی ھەژاند و ھەستیپێكراوە".
كەشناسی ھەرێمی كوردستان ئاشكراشی كردووە، كە بوومەلەرزەكە ھیچ زیانی لێنەكەوتووەتەوە.
لە ساڵی رابردووەوە چەندین بوومەلەرزە ناوچەكانی كوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێوەری رێختەریش بەھێزترین بوومەلەرزە لە 12/11/2017 بوو، كە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ھەژاند و لە رۆژههڵاتی كوردستان و ههرێمی كوردستان ژمارەیەك ھاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی دیكەش بەھۆی روخانی خانووەكانیان ئاوارەبوون.
