ترەمپ: ئیسلام دەیەوێت دەست بەسەر فەرەنسا بگرێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا لەسەر گرژییەکانی فەرەنسا، هێرشی توندی کردە سەر پرۆسەی کۆچبەری لەو وڵاتەدا و رایگەیاند، رووداوەکان پەیوەندییان بە کێشەی قوتابخانەکانەوە نییە، بەڵکو ئەنجامی کۆچی بەکۆمەڵی لەکۆنترۆڵدەرچووە.
سێشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس، روانگەی خۆی سەبارەت بە ناڕەزایەتی و گرژییەکانی ئەم دواییەی فەرەنسا خستەڕوو و نووسیویەتی: ئەوەی لە فەرەنسا روودەدات، هیچی کەمتر نییە لە کۆچی بەکۆمەڵ کە بە تەواوەتی لە کۆنترۆڵ دەرچووە.
ترەمپ پەنجەی خستە سەر رەهەندی ئایینی و کولتووریی دۆخەکە و گوتی: ئەم بابەتە پەیوەندی بە قوتابخانەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بەوەی کە ئیسلام دەیەوێت دەست بەسەر وڵاتێکدا بگرێت کە رۆژگارێک وڵاتێکی مەزن بوو!.
ئەم لێدوانە مشتومڕاوییەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی فەرەنسی لە چەندین ساڵی رابردوودا شاهیدی گفتوگۆ و ئاڵۆزیی توند بووە لەسەر پرسی کۆچبەران، سیستمی سێکولاریزم لە دامەزراوەکانی خوێندن و چۆنیەتیی تێکەڵبوونی پێکهاتەکان، و ترەمپیش بەردەوام دۆخی ئەوروپا وەک نموونەیەکی هۆشداریدەر دەهێنێتەوە بۆ پێداگری لەسەر توندکردنی سنوورەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر پەنابەراندا.