مه‌لا مه‌زهه‌ر روونكردنه‌وه ده‌دات
سه‌باره‌ت به "سووكایه‌تیكردن به‌ژن" قسه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مامۆستا مه‌زهه‌ر خوراسانی، خاوه‌نی که‌ناڵی سرووشت و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئایینی كه‌ناڵه‌كه، له باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستیپێكردووه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به "سووكایه‌تیكردن به ژنان" روونكردنه‌وه ده‌دات.
مامۆستا مه‌زهه‌ر، به کوردستان 24ی راگەیاند، هه‌ندێک په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی لایک و کۆمێنت، له یه‌ک کاتژمێر قسه‌کردن، ته‌نیا چه‌ند چرکه‌یه‌کیان ده‌رهێناوه که گوایه دژی ئافره‌ت قسه‌م کردووه.
خوراسانی ده‌شڵێت: "من پشتگیری ئافره‌تم کردووه و دژی پیاوانیش قسه‌م کردووه، بەڵام پەیجەکان شتەکەیان سەراو ژێر کردووه‌تەوە".
پێشتر محەمەد گەردی بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری بە كوردستان24 راگەیاند: "وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریداوە كەناڵی تەلەڤزیۆنی سرووشت دابخات و سبەی یەكشەممە بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت".
گوتیشی: "مەلا مەزھەر كە خاوەنی كەناڵەكەیە لەو تەلەڤزیۆنە سوكایەتی بە ژنان كردووە و بەڵگەی ڤیدیۆییمان لەبەر دەستە، بۆیە پێویست ناكات كەس سكاڵا تۆمار بكات و بڕیارماندا ئەو كەناڵە دابخەین".
ا. م