بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ياساى چاكسازى په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
ياساكه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌يه‌كى زۆر بوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان له بانگهێشتنامهيهكدا، داواى له په‌رله‌مانتاران كرد، رۆژى سێشه‌ممه ئاماده‌ى دانيشتنێكى په‌رله‌مان بن.
ئه‌مڕۆ (10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، كه پێكهاتووه له (جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، جه‌عفه‌ر ئێمينكى و سكرتێرى په‌رله‌مان بێگه‌رد تاڵه‌بانى) بانگهێشتى پهرلهمانتارانيان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ژماره يه‌كى خولى به‌هاره‌ى په‌رله‌مان كرد.
له بانگهێشتنامه‌كه‌دا هاتووه: دانيشتنه‌كه رۆژى سێشه‌ممه (12ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، كاتژمێر (10:00)ى پێش نيوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ى خشته‌ى (به‌رنامه‌ى كار)ى دانيشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان، له‌و دانيشتنه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌يه‌كى ياساى ژماره (4)ى ساڵى (2018) (ياساى چاكسازى له خانه‌نشينى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشين و ئيمتيازه‌كانى تر له هه‌رێمى كوردستان-عێراق) ده‌كه‌ن، كه به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى (وهقائيعى كوردستان)، له ميديا و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ياساكه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌يه‌كى زۆر بوويه‌وه به هۆى خانه‌نشينى په‌رله‌مانتاران و ئيمتيازهكانيانهوه و به‌و هۆيه‌وه ياساكه گه‌ڕێندرايه‌وه هۆڵى په‌رله‌مان بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ى.

