مه‌لا مه‌زهه‌ر: به بێ ئه‌وه‌ى نووسراومان به‌ده‌ست بگات كه‌ناڵه‌كه‌يان راگرتين
ده‌يان جار سوكايه‌تى به ئاين و پيرۆزى موسڵمانان و دژايه‌تى خودا و پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن، سزا نادرێن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵى (سروشت)ى لۆكاڵى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، "به بێ ئه‌وه‌ى هيچ نووسراوێكى ره‌سميمان پێ بگات، په‌خشى كه‌ناڵه‌كه‌يان راگرتووين".
مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانى، به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵى سرووشت گوتيشى: "كه‌سانێك له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن، ده‌يانجار سوكايه‌تى به ئايین، پيرۆزى موسڵمانان، خودا و پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن، سزا نادرێن، به‌ڵام له‌سه‌ر وشه‌يه‌ك كه‌ناڵى سرووشت داده‌خرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت هه‌ن، خۆيان ته‌ڵاق دراوون و رقيان له ره‌گه‌زى پياوه و واده‌زانن ئێمه هه‌موومان دژى ئه‌وانين، ئه‌وه‌ش شتێكى هه‌ڵه‌يه".
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، "رێكخراوه‌كان دوو جۆرن، به‌شێكيان رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نين و به‌شێكيشيان رێكخراوى (كۆمه‌ڵه-گاى-مه‌ده‌نين) و ئه‌و رێكخراوانه بوونه‌ته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى بێ دينى".
هه‌روه‌ها باسى له ئافره‌تان كرد و گوتى: "دوو به‌شن، به‌شێكيان موسڵمانن و به‌شێكيشيان بێ باوه‌ڕن. بێ باوڕه‌كانيش دوو جۆرن، به‌شێكيان بڕوايان به خوا و ئاين نييه، به‌ڵام سوكايه‌تى ناكه‌ن به خودا و ئيسلام و قورئان و موسڵمانان، ئێمه رێزى زۆرمان هه‌يه بۆ ئه‌و جۆره ئافره‌تانه، به‌ڵام به‌شێكيان بڕوايان نييه و كه‌وتوونه‌ته دژايه‌تى خودا و پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان و پيرۆزييه‌كانى ئيسلام و ئه‌وانه دايناسۆرن".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌و رێكخراوانه نه‌يانتوانيوه دوو دڵدار بگه‌يه‌ننه يه‌ك و به كوشتنيان داوون. ئه‌وانه به‌س كێشه‌يان درووستكردووه و هه‌رگيز نه‌يانتوانيوه كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ميشه خه‌ڵكيان به گرتن داوه و نه‌يانتوانيوه هيچ كه‌سێك رزگار بكه‌ن و ته‌نيا رقيان له پياوان و ئاينى ئيسلامه".